په‌یام
به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه، كه‌جه‌كه چالاكییه سه‌ربازیه‌كانیان دژی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات ڕاده‌گرن.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) بلاَویكردۆتهوه ده‌ڵێت: به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له سه‌عات 7ی سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێوه تاوه‌كو سه‌عات حه‌وتی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، چالاكییه سه‌ربازیه‌كانیان دژی سوپای توركیا ڕاده‌گرن.
له‌به‌شێكی ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه كراوه، به‌وپێیه‌ی دۆزی كورد له توركیا و ناوچه‌كه له ڕوو له چاره‌سه‌رییه، بۆیه هێزه‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا خۆیان له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان دووربخه‌نه‌وه و هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
له‌به‌شێكی تری ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان بتوانن ئیراده‌ی خۆیان ده‌ربڕن و پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌ردۆغان پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی فه‌رماندارێتی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌جه‌كه، بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن".
497 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2018