Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. بە هۆی قەیرانی دارایی كاركردن لە دروستكردنی دەیان خوێندگا وەستاوە

 


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەیەك لە نێوان لیژنەكانی پەروەردە و پلان و پڕۆژەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا لەگەڵ هەردوو بەشی پلان و بیناسازی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو، سەبارەت بەكێشەی بینا تەواونەكراوەكانی خوێندنگاكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پێكهێنرا، تاوەكو لەساڵی ئایندەی خوێندندا بەشێك لە قەیرانی كەمیی بینای خوێندنگاكان چارەسەر بكرێت.

 

دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، نیاز ئەحمەد رایگەیاند لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك درا بۆ بەدواداچوونی كێشەی ئەو خوێندنگایانەی كە تەواو نەكراون و پێشتر بینا بوون، ئەوەش كێشەوگرفتی زۆری خوێندنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروستكردووە، جگە لەوەش كێشەی نەبوونی خوێندنگا لە یەكەكانی نیشتەجێبون هەیە و بەو هۆیەشەوە كێشەی گەورەی خوێندن لەو یەكانە دروست بووە.

747 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2018

بابەتی زیاتر