Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخست

په‌یام

په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ دواخست.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری چواره‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا به‌ڵام ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندنییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌‌ی ئه‌مڕۆدا، كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ و تاوتوێی پڕۆژه‌ی پێنشیازكراوی هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌ (45)ی ساڵی 2013 هێنا.

له‌ به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتژمێر 11ی به‌یانی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ كراوه‌یی هه‌ڵگرتووه‌.

كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی دێت و به‌هۆی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێته‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌، بۆیه‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی یاسایه‌كه‌وه‌ ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه‌.

276 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2018

بابەتی زیاتر