Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئیسرائیل بۆردومانی پێگه‌كانی حزبووڵای له‌ سوریا كرد


په‌یام

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌وروبه‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق ئه‌نجام داوه‌. ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤیش ده‌ڵێت: پێگه‌یه‌كی‌ حیزبووڵڵا كراوه‌ته‌ ئامانج.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سانای‌ سه‌ر به‌ ڕژێمی‌ سووریا ڕایگه‌یاند "دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی‌ خاڵێكی‌ نزیكی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دیمه‌شق كراون".

میدیای‌ فه‌رمیی‌ ڕژێمی‌ سووریا ده‌ڵێت "هێرشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجام دراون. به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌ زیانه‌كانی‌ هێرشه‌كه‌ نه‌كردووه‌".

ڕژێمی‌ سووریا هۆكاری‌ هێرشه‌كه‌ی‌ بۆ "نیگه‌رانیی‌ ئیسرائیل له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی‌ سوپای‌ ڕژێم و گرووپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ به‌ره‌و شاری‌ درعا و ناوچه‌كانی‌ باشوور و ڕۆژئاوای‌ سووریا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌
 ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ تێدایه‌".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ فرانس پرێسی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی‌ حیزبووڵڵای لوبنانیی كردووه‌ته‌ ئامانج".


415 جار خوێندراوەتەوە
26/06/2018

بابەتی زیاتر