Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ داوایەک ئاراستەی وڵاتانی کەنداو دەکات


په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی ئەنجامدەدات و تیادا پێی راگەیاند کە بارگرژی نێوان وڵاتانی کەنداو لە بەرژەوەندی ئێرانەو بۆیە دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا رایگەیاند کە مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی ئەنجام داوە.

ناوێرت رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پۆمپیۆ ستایشی قەتەری کردووە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گوتیشی ناوبراو بە هاوتا قەتەرییەکەی راگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێی وایە بارگرژییەکانی وڵاتانی کەنداو تەنیا لە بەرژەوەندی ئێرانە و بۆیە داوا دەکات کۆتایی بەو بارگرژییە بهێنرێت".

465 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2018

بابەتی زیاتر