Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهۆ: هەرگیز ناوەستم لە هاندانی خەڵکی ئێران بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی


په‌یام

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئیران ده‌كات و ره‌خنه‌ش له‌ سیاسه‌تی حكومه‌تی ئیران به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گرێت. 

ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: من خۆم یاری تۆپی پێم كردووه‌ و ده‌زانم چه‌ند ئه‌سته‌مه‌ رۆناڵدۆ رابگریت له‌ تۆماركردنی گۆڵ، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی ئێران توانی ئه‌و شته‌ ئه‌سته‌مه‌ بكات. 

رایشیده‌گه‌یه‌نێت: بە خەڵکی ئێران دەڵێم ئێوە لەنێو یاریگا بوێریتان نیشاندا، ئەمڕۆش لە شەقامەکانی ئێران هەمان بوێریتان نیشاندا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باس له‌ كیشه‌كانی ئیران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێران به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی وه‌كو: پیسبوونی ژینگە، کەمی ئاو و بەفیرۆدانی ملیارەها دۆلار بۆ کاری تیرۆر ده‌ناڵینێت. 

 ناتانیاهۆ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئەگەر حکوومەتی ئێران، لە جیاتی بە فیرۆدانی پارە لە سووریا، یەمەن و جەنگە بێ سوودەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو پارەیە لە کێشەکانی خەرج بكردایه‌ ئه‌بوو چی روویبدایه‌؟

ئه‌وه‌شده‌ڵێت: چارەسەری هەموو ئەم کێشانە، خەڵکی ئێرانن و من هەرگیز ناوەستم لە هاندانی خەڵکی ئێران بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی. 

605 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2018

بابەتی زیاتر