په‌یام
ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی پێیوایه هه‌لبژارده‌كه‌ی ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال كه له رووسیا یاریه‌كانی به‌رده‌وامی هه‌یه.
له لێدوانێكدا كه رۆنامه‌ی سپۆرت بلاویكردۆته‌وه كاكا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رازیل توانایه‌كی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نازناوی مۆندیال له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه ببێته خاوه‌ن نازناوی ژماره 6،كاكا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌رباره‌ی نیمار رایده‌گه‌یه‌نێت كه زووه ئه‌و یاریزانه به پیللی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌لبژارده‌كه به‌راورد بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاكا ئه‌و یاریزانه به به‌هێز و گه‌وره وه‌سفده‌كات و پێشیوایه فشاری له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له یاریزانه دیار‌و به ناوبانگ و بههرهدارهكانی جیهان.
819 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2018