Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌: هیچ قووتابییه‌ك %100 ی‌ نه‌هێناوه‌


په‌یام 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی‌ سه‌عد عه‌بدوڵا مه‌ڕاسیمی‌ ئاشكراكردنی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ به‌ڕێوه‌چوو, له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌شدا یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراكران.

له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ دوورودرێژی‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ پێشكه‌شكرد كه‌ له‌كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاو بونه‌وه‌.

پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: هه‌موو ده‌نگۆیه‌كی‌ دزه‌پێكردنی‌ پرسیاره‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ئاماری‌ ده‌رچوونی‌ قوتابیانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ده‌رچوون له‌ به‌شی‌ زانستی‌ له‌ سه‌دا 28 و بۆ به‌شی‌ وێژه‌یش له‌ سه‌دا 18 بووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد له‌ پۆلی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ڕێژه‌ی‌ ده‌رچوون له‌ سه‌دا 65 بووه‌.

له‌ كۆتایی‌ قسه‌كانیدا وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند هیچ قووتابییه‌ك %100 ی‌ نه‌هێناوه‌.

بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌

1512 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2018

بابەتی زیاتر