Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی لاوازی وێبسایتی ئه‌زمونه‌كان؛ قوتابیانی پۆلی نۆ ناتوانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌


په‌یام


به‌هۆی‌ لاوازی‌ سێرڤه‌ری‌ وێبسایتی‌ ئه‌زمونه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم تا ئێستا به‌ ته‌واوی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆله‌ كۆتاكان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه‌ ده‌ست قوتابیان.

له‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ رابردوه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ له‌سه‌ر وێبسایتی‌ ئه‌زمونه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ڵام هه‌ر دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌نجامه‌كانی‌ پۆلی‌ 9 له‌ سه‌ر وێبسایته‌كه‌ لابران.

سایتی‌ ئه‌زمونه‌كان به‌ دێڕێك له‌سه‌ر وێب سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ سه‌ردانكه‌رانه‌وه‌ لۆدێكی‌ زۆر له‌ سه‌ر سایته‌كه‌یان دروست بووه‌ و له‌ كاتێكی‌ تردا ئه‌نجامه‌كانی‌ پۆلی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 له‌ ئێستادا ته‌نها قوتابیانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

گرفتی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ سایتی‌ ئه‌زمونه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ گرفتێكی‌ دووباره‌یه‌ و ساڵانه‌ قوتابیان ڕووبه‌ڕوی‌ ئه‌م گرفته‌ ده‌بنه‌وه‌ و به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ بۆ بدۆزنه‌وه‌.


1170 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر