Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران دامه‌زراوه‌یەکی نوێی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی كرده‌وه‌


له‌ میانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی مه‌ده‌نی، ئێران دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی هه‌كزافلۆردی (UF6) له‌ ئه‌سفه‌هان كرده‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند له‌ سه‌ر راسپارده‌ی رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌می یۆرانیۆم، دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی هه‌كزافلۆردی (UF6) له‌ ئه‌سفه‌هان خسته‌ گه‌ڕ.

به‌ خستنه‌گه‌ڕی كارگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی UF6 له‌ دامه‌زراوه‌ی گۆڕین بۆ یۆرانیۆمی ئه‌سفه‌هاندا دوای نۆ ساڵ دیسانه‌وه‌ ئۆكسیدی هاڕدراوی یۆرانیۆم كه‌ وه‌ك مادده‌ی خاوی به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی یۆرانیۆم به‌كارده‌هێندرێت و به‌ "كێكی زه‌رد" ناوی ده‌ركردووه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا تاكلایانه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک کشایەوە، خامنه‌یی له‌ میانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا رێنمایی دا به‌ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم.

631 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر