په‌یام
به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتا رۆژی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراقه، هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ سەلیم جبوری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاند، پەرلەمان سورە لەسەر ئەوەی دەبێت دەنگەکان بە دەست بژمێرێتەوە.
بریار بوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر11ی پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 كۆببێته‌وه‌و ورده‌كاری ڕێوشوێنه‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان دیاری بكات.
به‌پێی پڕۆژه یاساكه بڕیار بوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاسا كۆمیسیۆن مولزه‌م بكات به هه‌ژماردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان و له ئه‌و كاندیدانه‌ی كه ته‌زویریان بۆكراوه له پڕۆسه‌كه دوورده‌خرێنه‌وه.
به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتا رۆژی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراقه.
له‌و باره‌یه‌وه زانا رۆستایی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به دیجیتاڵ میدیای په‌یامی راگه‌یاند، ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه شكستی هێنا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌وه بووه.
رۆستایی ووتی، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو هه‌ڵگرت.
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا رێژه‌ی یاسایی ته‌واوكرا ئه‌وا دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت و په‌رله‌مان بریار ده‌دات به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌موو ده‌نگه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
له باره‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان؛ زانا رۆستایی رایگه‌یاند، ئه‌و پرسه كۆتایی هات, و ئه‌گه‌ر دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانیش ئه‌نجام بدرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناكرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ سەلیم جبوری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاند، پەرلەمان سورە لەسەر ئەوەی دەبێت دەنگەکان بە دەست بژمێرێتەوە.
جبووری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له بینای په‌رله‌مانی عێراق به میدیاكانی راگه‌یاند، بە هۆی ئەوەی لە دەستوری عێراقدا هاتووە کە نابێت بۆشایی یاسایی هەبێت و دەزگا گرنگەکانی سیستەمی حکومڕانی لە وڵات‌دا بوونی نەبێت و بۆیە لە ئێستادا پەرلەمانتاران ویستیان هەیە بۆ ئەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژکەنەوە تا ئەو کاتەی کێشەی هەڵبژاردن و دەنگەکان کۆتایی دێت و پەرلەمانی نوێ دروست دەبێت.
سەلیم جبوری سەرۆکی ڕاشیگەیاند، دەبێت کۆمسیۆن بە تەواوی کێشەی ژماردنەوەی دەنگەکان چارەسەر بکات و دواتر لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە واژۆی بکرێت .
670 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018