Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تانه‌یان هه‌یه‌


په‌یام 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری خوێندكاران ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی له‌ په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌: " قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست سەبارەت بە هەر پرسیارێک لەبارەی ئەزموونەکانەوە ئێستا لە پەیجی فەرمی وەزارەت لە خزمەتتانداین، بفەرموون تا وەڵامتان بدەینەوە."

هاوكات ئیواره‌ی دوێنێ، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم  داوای لە خوێندکاران کرد ئەگەر هەر تانە و ڕەخنەیەکیان هەبێت ئەوا بەزووترین کات لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانیان تۆماری بکەن.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ له‌ هۆڵی‌ سه‌عد عه‌بدوڵا مه‌ڕاسیمی‌ ئاشكراكردنی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی‌ 9ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ به‌ڕێوه‌چوو و هاوكات له‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراكران.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە وتی: رێژەی دەرچوون لە 12ی زانستی  28% و 12ی وێژەیی 18% و پۆلی 9ش 65%ن.

989 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر