Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و پوتین دیاریكرا


په‌یام 

كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و روسیا له‌ 16ـی ته‌مووز  و له‌ هیلسنكی پایته‌ختی فینله‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا ئه‌وه‌شهاتووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییان و كێشه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن. 

هاوكات كۆشكی كرملینیش له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا به‌هه‌مانشێوه‌ كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌. 

راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ رایگه‌یاندبوو: هه‌ردوو سه‌رۆك دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و خوانی به‌یانی به‌یه‌كه‌وه‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن. 


316 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر