Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوبژیوانێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ فوتساڵ له‌وڵاتی‌ كرواتیا به‌رێوه‌ده‌بات


په‌یام 

ناوبژیوانێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ یاری‌ فوتساڵی دانیشتوی شاری‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ فوتساڵ له‌وڵاتی‌ كرواتیا به‌رێوه‌ده‌بات.

هاوكار سالار ناوبژیوانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ یاری‌ فوتساڵ به‌هۆی‌ ئاست به‌رزییه‌وه‌ له‌به‌رێوه‌بردنی‌ یاریه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌شداری‌ به‌رێوه‌بردنی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد له‌ولاتی‌ كرواتیا كه‌ هه‌ست وڵاتی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا‌و ئاسیا به‌شداربوون.

لیژنه‌ی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ له‌ئه‌ندامانی‌ فیفا‌و یوفا‌و ئاسیا پێكهاتبوون به‌هۆی‌ ئاست به‌رزی‌ ناوبژیوانه‌ كورده‌وه‌ ناوبراویان بۆ به‌رێوه‌بردنی‌ یاریه‌كان بانگێشت كردبوو.

هاوكار سالار پێشتر‌و بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ وه‌ك ناوبژیوانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و سه‌ره‌كی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ فوتساڵی‌ ئینگلته‌رای‌ به‌رێوه‌بردووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین یاری‌ گرنگی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ یانه‌كان‌و هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئاسیا ناوبژیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌.


796 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر