Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ینه‌وا.. هێزه‌ عێراقییه‌كان 17 چه‌كداری داعشیان كوشت


په‌یام

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌ بازگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرا له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا دانابوو، 17 چه‌كدار كوژران.

ڕائید قه‌حتان معازیدی ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق به‌  ئاژانسی هه‌واڵی  ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندووه‌: پشت به‌ستن به‌ زانیاریی هه‌واڵگری، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئه‌نجامدا كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان قه‌زای حه‌زه‌ر و شاری مووسڵ بازگه‌یه‌كیان دانابوو له‌ ئه‌نجامیشدا 17 چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌، هه‌روه‌ها سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێكشكاندووه‌.

هاوكات پۆلیسی پارێزگای میسان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌ میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی دادوه‌ریی، زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌و پارێزگایه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا 121 داواكراوایان ده‌ستگیركردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر 90 گولـله‌ هاوه‌ن و 11 چه‌كی بێمۆڵه‌ت و بڕێك ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژماره‌ی بازگه‌كانیان له‌ پارێزگاكه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ره‌شی ئه‌منی، جێبه‌جێكردنی یاسا و رێگریكردن له‌ تاوان زیاد كردووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ جموجوڵی داعش و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر ڕێگای نێوان پارێزگاكان زیادیكردووه‌ تا ئێستا ده‌یان كه‌سیان ڕفاندووه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی كردووه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ زیادكردنی بازگه‌ و پشكنینه‌كانیان به‌ ئامانجی ڕیگرتن له‌ جموجوڵی ئه‌و چه‌كدارانه‌.

543 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

بابەتی زیاتر