Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی كۆچ‌ و په‌نابه‌ران ڕێككه‌وتن


په‌یام

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و دوای‌ كۆبوونه‌وه‌‌و دانوستانێكی نۆ سه‌عاتیی له‌ بڕۆكسل، سه‌رانی 28 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی كۆچ‌ و كۆچبه‌ران ڕێككه‌وتن‌ و ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ڕێگری له‌ كۆچی په‌نابه‌ران، له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانیان‌ و هاوكاریی دارایی توركیا ‌و مه‌غریب‌و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیا و دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ڕێككه‌وتوون.

له‌و میانه‌یه‌شدا یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی سوریا كه‌ توركیا له‌ خۆی گرتوون، بڕی سێ ملیار دۆلاری دیكه‌ به‌‌و وڵاته‌ بده‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌، ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسی په‌نابه‌ران به‌ شتێكی باش ناوبرد، له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ تائێستاش ناكۆكی قووڵ له‌نێو ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرسه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه‌ له‌ئێستادا ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین شه‌پۆلی كۆچی په‌نابه‌رانی ناوچه‌ ئاڵۆزه‌كانی ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته‌وه‌.


973 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2018

بابەتی زیاتر