Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ زیاد ده‌كات


په‌یام 

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپێك واژوو كراوه‌، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ رووسیا به‌رهه‌می رۆژانه‌یان به‌بڕی 200 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كه‌ن.

نۆڤاك له‌ مۆسكۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كۆمپانیا رووسییه‌كان له‌مانگی ته‌مووزدا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتیان زیاد ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنیاندا له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپێكدا ده‌بێت.

وه‌زیری وزه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بڕی زیادكردنی به‌رهه‌می كۆمپانیا رووسییه‌كان به‌نده‌ به‌و بڕه‌ی پێشتر به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆپێك كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و به‌نیازن له‌مانگی ته‌مووزدا به‌رهه‌می رۆژانه‌ به‌بڕی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو زیاد بكه‌ن.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه‌، رایگه‌یاند، رێكخراوی ئۆپێك له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه‌ رووسیاشیان تێدایه‌، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت رۆژانه‌ به‌بڕی ملیۆنێك به‌رمیل.

394 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2018

بابەتی زیاتر