Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایا به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی بۆ ئافره‌تی دووگیان مه‌ترسی هه‌یه‌؟


په‌یام

له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ئافره‌تی دووگیان نابێت پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنێت له‌كاتی لێخورینی ئوتومبێلدا، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا سه‌رنشینیش بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه‌. 

خه‌ڵكی پییان وایه‌ پشتێنی سه‌لامه‌تی مه‌ترسی و په‌ستان له‌سه‌ر مناڵه‌كه‌ دروست ده‌كات و ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پشتێنی سه‌لامه‌تی زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌مووان و به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تی دووگیان، به‌و مانایه‌ی له‌باتی كه‌سێك دووكه‌س ده‌پارێزێت، له‌كاتی هه‌ر پێكدادانێكی كتوپڕ كه‌ ڕوو ده‌دات.

ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ پزیشكی خێزانی هه‌ندێك پێشنیازی بۆ ئافره‌تانی دووگیان خسته‌ڕوو، له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، له‌وانه‌ش:

به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌ڕێگه‌یه‌كی دروست‌ و تایبه‌ت به‌ئافره‌تانی دووگیان، به‌جۆرێك به‌شی ئاسۆیی پشتێنه‌كه‌ بكه‌وێته‌ ژێر سكی ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كه‌، ئه‌و به‌شه‌ی پشتێنه‌كه‌ كه‌ به‌سه‌ر شانیدا دێت، بكه‌وێته‌ نێوانی هه‌ردوو مه‌مكی، پاشان بۆ لای ته‌نیشتی سكی.

هێنده‌ی ده‌كرێت ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌دانیشتنی كه‌سه‌ دووگیانه‌كه‌ له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ببرێته‌ دواوه‌ بۆ دابینكردنی شوێنی گونجاو بۆ كاری ئێرباك له‌كاتی پێویستدا. 

واباشتره‌ پشتی كورسییه‌كه‌ بۆ دواوه‌ بنوشتێندرێته‌وه‌ بۆ پێدانی پانتاییه‌كی زیاتر به‌كه‌سه‌ دووگیانه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كه‌ سه‌رنشین بوو، پێویسته‌ له‌دواوه‌ دابنیشێت نه‌وه‌كو پێشه‌وه‌.

له‌دوای ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی ئۆتۆمبێل پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كه‌ سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ست به‌ئازاریش نه‌كات.

1060 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2018

بابەتی زیاتر