Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت



په‌یام

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییی ئه‌نجامده‌دات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.

پێشتر زانا رۆستایی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاندبوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له‌ به‌رنامه‌ی كاردا نییه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی كۆبووه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاساییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست، هاوكات به‌پێی هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت كۆمسیۆن پابه‌ند ده‌كرێت به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ره‌ یاخود سكاڵایان له‌سه‌ر نییه‌.

هاوكات ئه‌مڕۆ ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی دێت و له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زانا رۆستایی جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێته‌ كلتورێكی‌ نابه‌جێ بۆ كاری نایاسایی و دروستبوونی‌ بۆشایی یاسایی باشتره‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان.

338 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2018

بابەتی زیاتر