Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئیسرائیلی؛ چه‌ند فه‌له‌ستینییه‌ك برینداربوون



ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی‌ به‌هۆی‌ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ ئیسرائیل برینداربوون.

دوانیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی‌ له‌ سنوره‌كانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو درێژه‌یاندا به‌ چالاكیه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌" له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌ربازانی‌ سوپای‌ ئیسرائیل به‌گازی‌ فرمێسكڕێژ ڕوبه‌ڕووی‌ خۆپیشانده‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بوونه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ 35 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

ئه‌شڕه‌ف قودره‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایكرد" 35 فه‌ڵه‌ستینی‌ كه‌ سێیان ئه‌ندامی‌ تیمه‌كانی‌ فریاكه‌وتنن، به‌هۆی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای‌ ئیسرائیل برینداربوون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ له‌شاری‌ خه‌لیل ئاڵۆزی‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئیسرائیل سه‌ریهه‌ڵدا، هاوكات له‌ناوچه‌ی‌ قه‌لقیلیه‌ی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا پێكدادانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ و هێزه‌كانی‌ ئیسرائیل ڕوویدا.

چالاكیه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ مانگی‌ ئاداری‌ ئه‌مساڵ سه‌ریانهه‌ڵداو خۆپیشانده‌رانی‌ فه‌ڵه‌ستین داوای‌ هه‌ڵـگرتنی‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانیان ده‌كرد، كه‌ له‌وه‌تای‌ ساڵی‌ 1948وه‌ ئاواره‌ بوون.


558 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2018

بابەتی زیاتر