Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مێرگه‌سوور.. به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه‌ هاوڵاتیه‌ك كوژرا

په‌یام

كچێكی ته‌مه‌ن  19 ساڵان به‌ناوی (دنیا ره‌شید ناجی) دانیشتوی گوندی هه‌لانیای سه‌ر به‌ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له‌ قه‌زای مێرگه‌سوور به‌ هاوه‌نه‌كانی سوپای توركیا له‌ پشت گوندی باورا كوژرا.

هاوار ئه‌رگۆشی وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: "ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌بوونی ته‌رمی كچێك به‌ناوی ( دنیا ره‌شید ناجی) ته‌مه‌ن 19 ساڵ دانیشتوی گوندی هه‌لانیای سه‌ر به‌ناحیه‌ی شێروان مه‌زن كه‌ به‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چووبوونه‌ پشت گوندی باورا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوری توركیاو كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیا به‌هاون قه‌سف كرابوون و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو كوژراوه‌ ئه‌مه‌ به‌پێی وته‌ی كه‌س و كاری.

دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا راده‌ستی كه‌س و كاری كراو په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ رێكخرا.

584 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2018

بابەتی زیاتر