Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نه‌توانرا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌

په‌یام

په‌رله‌مانی عێراق كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی خولی سێیه‌می ئه‌نجامداو به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی، نه‌یتوانی هه‌مواری چواره‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن بكات.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی، نه‌توانرا یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یام له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بوون، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.

هاوكات سه‌عید كاكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری كرد و باسی له‌و ساخته‌كارییانه‌كرد كه‌ له‌ كاتی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ئه‌مڕۆ 30ی 6ی 2018 ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی دێت و حكومه‌تی عێراق ده‌بێته‌ حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر.


462 جار خوێندراوەتەوە
30/06/2018

بابەتی زیاتر