Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەرکووک.. تەقینەوەیەک ئەو کۆگایەی کردە ئامانج کە سندوقەکانی دەنگدانی تیادا هەڵگیراوە

په‌یام

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك  20 كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌. به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش كۆگای‌ سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان كراوه‌ته‌ ئامانج.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ كه‌ركووك ڕایگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كۆگای‌ سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕێگای‌ به‌غدا له‌ كه‌ركووك خۆی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌ و 19 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ 17 كه‌س له‌ قوربانییه‌كان ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌ركووك بۆ په‌یام ڕایگه‌یاند "ته‌قینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵێكی‌ شكستخواردوو بووه‌ بۆ  ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ كۆگای‌ سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان و، كه‌سه‌ خۆكوژه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بچێته‌ نێو كۆگاكانه‌وه‌".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌ر به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نزیك مزگه‌وتی‌ حاجی‌ سه‌دری‌ له‌ كه‌ركووك، بۆمبێكی‌ چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی‌ گیانیی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

742 جار خوێندراوەتەوە
01/07/2018

بابەتی زیاتر