Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی؛ سوننه‌كانی عێراق له‌توركیا كۆبوونه‌وه‌


په‌یام

سوننه‌كانی‌ عێراق له‌ توركیا بناغه‌ی‌ پێكهێنانی‌ كوتله‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ په‌رله‌مانییان دانا و، بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا له‌ به‌غدا ڕابگه‌یه‌ندرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی ئاشكرای‌ كردووه‌ "دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌لیم جبووری سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ سونه‌كانی‌ عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌ توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی سوننه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ "جه‌مال كه‌ربولی سه‌ركرده‌ی حیزبی حه‌ل و، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و، خه‌میس خه‌نجه‌ر خاوه‌نی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی و، سه‌عد به‌زاز سیاسی دیاری‌ سوننه‌ و خاوه‌نی كه‌ناڵی شه‌رقییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون".

وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ‌ كردووه‌ "ئه‌و سه‌ركرده‌ سوننییانه‌ی‌ عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ توركیادا له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ كوتله‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕێككه‌وتوون كه‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ 45 كورسییه‌، هه‌روه‌ها دواتر كار بۆ فراوانكردنی‌ كوتله‌كه‌ ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ بانگهێتكردنی‌ لایه‌نه‌ سوننییه‌كانی‌ دیكه‌وه‌".

بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا ئه‌و كوتله‌ سوننییه‌ له‌ به‌غداوه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت و، هه‌وڵ'كانی‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سوننییه‌كان ده‌ست پێ‌ بكات.

448 جار خوێندراوەتەوە
01/07/2018

بابەتی زیاتر