Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی دادوه‌ریی، پاڵپشتی بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌كات

په‌یام

ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی عێراق، به‌ ده‌ركردنی بڕیارێك پاڵپشتی له‌ بڕیاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی ده‌نگه‌كان  به‌شێوه‌ی‌ ده‌ستی‌ بژمێردرێنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی، پاڵپشتی بڕیاری كۆمیسیۆن ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌شێوه‌ی ده‌ستی‌ ده‌نگی ئه‌و وێستگه‌ و ناوه‌ندانه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ته‌واوی عێراق بژمێردرێنه‌وه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌ یان تانه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانیان دراوه‌.

ئه‌و بڕیاره‌ له‌ كاتێكدایه‌ وته‌بێژی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند چه‌ندین وێستگه‌ و ناوه‌ند بۆ ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ دیاری ده‌كرێن كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌ و له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ده‌كرێت و سه‌ره‌تاش له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن بڕیاریداوه‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزخانه‌ بیانییه‌كان و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و میدیاكاران بكات و وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ ئاسایشی پرۆسه‌ی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.


614 جار خوێندراوەتەوە
01/07/2018

بابەتی زیاتر