Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌وت حاڵه‌تی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق تۆماركراوه‌



په‌یام 

سه‌ره‌ڕای‌ تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن، حكومه‌تی‌ عێراقی ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشی‌ تای‌ خوێنبه‌ربوون مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نییه‌.

حكومه‌تی عێراقی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی‌ تای‌ خوێنبه‌ربوون بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له‌ئارادا نییه‌. 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ حه‌وت حاڵه‌تی نه‌خۆشی تای‌ خوێنبه‌ربوون تۆمار كراوه‌‌و له‌و ژماره‌یه‌ش پێنجیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستییدان، هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یام یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌و توشبووه‌كه‌ش هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی شارۆچكه‌ی سۆرانه‌. 

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "تای‌ خوێنبه‌ربوون چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ عێراق‌و وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌‌و یه‌كه‌م حاڵه‌تیشی له‌ عێراق له‌ ساڵی 1979 تۆمار كراوه‌".

حكومه‌تی عێراق هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی په‌تا و ساڵانه‌ له‌ دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

تای‌ خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه‌ ‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌، یاخود له‌ ڕێگه‌ی‌ خوێن‌و ده‌ردراوه‌كانی مرۆڤێكی تووشبووه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌‌و له‌ ئێستادا له‌ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ تۆمار كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێژه‌ی‌ مردن له‌ ڕیزی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌گاته‌ له‌سه‌دا 40.


574 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2018

بابەتی زیاتر