په‌یام
توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنیت پیسبوونی هه‌وا مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
له كۆڵیژی پزیشكی زانكۆی واشنتۆن له ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه‌و ده‌ریخستووه پیسبوونی هه‌وای ده‌ره‌كیی ته‌نانه‌ت به ئاستێكیش كه به سه‌لامه‌ت دابنرێت مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زیاد ده‌كات.
تیمی توێژینه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ‌و نیو چاودێری ملیۆنێك‌و 700 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری دێرینیان كردووه كه تووشی شه‌كره نه‌بوون، ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش ده‌ریخستووه پیسبوونی هه‌وا پشكداری له په‌یدابوونی سێ ملیۆن‌و 200 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی شه‌كره له ساڵی 2016ـه‌دا هه‌بووه، هه‌روه‌ك له كۆی حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا حاڵه‌تێكیان به هۆی پیسبوونی هه‌واوه‌یه.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، له خودی ئه‌مریكاش پیسبوونی هه‌وا ساڵانه له تۆماركردنی 15 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی شه‌كره به‌رپرسیاره.
له كۆتاییدا توێژینه‌وه پزیشكییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه "نه‌خۆشی شه‌كره به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه له وڵاتانی وه‌ك (هند)و (یابان)و (ئه‌فغانستان)و (گینیای نوێ)و (گۆیانا) بۆ به‌رزترین ئاست به‌رز بووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، له لێدوانێكدا سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كه په‌یوه‌ندی نێوان پیسبوونی هه‌وا و نه‌خۆشی شه‌كره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین و په‌یدابوون هه‌وكردن له ژینگه‌ی پیسدا، ده‌گێڕێته‌وه.
718 جار خوێندراوەتەوە
02/07/2018