Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی سوكایه‌تی‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات


په‌یام

شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوە بەرزبونەوەی ئاگرێك لە كۆگایەكی چەك‌ و تەقەمەنی هێزەكانی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە تاسڵوجەی نزیك سلێمانی، ترس و دڵەراوكێیی لە نێوان هاوڵاتیان دروستكرد، بە تایبەتیش هاوڵاتیانی دانیشتوی نزیك رووداوەكە، بۆ رۆماڵكردنی‌ رووداوه‌كه‌ش تیمی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگری له‌ به‌شێك له‌ تیمی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن كراو سوكایه‌تیان پێكراو به‌شێكیان ده‌ستبه‌سه‌ركران.

سەنتەری میترۆ پێی وایە ئەو هێزانەی كە لە نزیك رووداوی مەترسیداردا بۆ كۆنترۆڵكردن و سەلامەتی گیانی خەڵكی مەدەنی ئەركیان پێدەسپێردرێت، دەبێت رێنمایی سەەلامەتی بە رۆژنامەنوسەكان بدەن نەك پەلاماریان بدەن و كەلوپەلی كارەكانیان زەوتبكەن.

میترۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە بری مامەڵەی نەرم و رێنماییكردن، بە پەلاماردان و توندوتیژی و زەوتكردنی كەلوپەلی میداكاران مامەلەی لەگەڵ تیمەكانی میدیا كرد، بەم كارەشیان رێگربوون لە گەیاندنی زانیاری بۆ هاوڵاتیان.

سه‌نته‌ری‌ میترۆ ئیدانەی توندوتیژییەكان دەكات بەرامبەر بە میدایكاران و داوا دەكات، لەكاتی رووداوی مەترسیداری لەو شێوەیە، شوێنی تایبەت و سەلامەت بۆ رۆژنامەنوسان دیاریبكات، نەك رێگر بێت لە گەیاندنی زانیاری بۆ رای گشتی كە بەمەش هەردوو یاسای كاری رۆژنامكەنوسی و یاسای پێدانی زانیاریان پێشێلكرد.

هەروەها داوا لە رۆژنامەنوسان دەكەین لەكاتی روماڵكردنی رووداوی مەتەسیدار، خۆیان لە هەندێ سەركێیشی ناپێویست بپارێزن، پەبەند بن بە رێناییەكانی سەلامەتی.

له‌ناو تیمی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگرییان لێكرا تیمی كەناڵی پەیام، پاش لێدان و سوكایەتی دەست بەسەركراون و كەلوپەلی رۆژنامەوانیان زەوتكراوە.

595 جار خوێندراوەتەوە
03/07/2018

بابەتی زیاتر