Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خشته‌ نوێیه‌كه‌ی مووچه‌، وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی‌ باڵای تێدا نییه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی راگه‌یاند و له‌و خشته‌یه‌دا كه‌ له‌ 4ی ته‌مموزه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا 16ی هه‌مان مانگ درێژه‌ ده‌كێشێت، هه‌ریه‌ك له‌  وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا و ناوخۆی تێدا نییه‌.

له‌ خشته‌ی موچه‌دا كه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت، زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان هه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ و ناوخۆی تێدا نییه‌، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و پاره‌ی له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستیانگه‌یشتووه‌ نزیكه‌ی 378 ملیار دینار بووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ ته‌نیا به‌شی ئه‌و شوێن ‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا ئه‌مڕۆدا راگه‌یێندراون.

به‌پێی رونكردنه‌وه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم لیستی دوومی موچه‌ی مانگی نیسان كاتێك راده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بگات.


1374 جار خوێندراوەتەوە
03/07/2018

بابەتی زیاتر