Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قینه‌وه‌ی كۆگا چه‌كه‌كه‌ی دهۆك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌

په‌یام

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ كۆمه‌ڵگای ئالۆكا له‌ پارێزگای دهۆك ئاگری گرت و ته‌قییه‌وه‌، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت "به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بووه‌". 

ئاگره‌كه‌ له‌ كۆگاكانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ دروستبونی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز، به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لیوا به‌هجه‌ت  فه‌رمانده‌ له‌ زێره‌ڤانی به‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش وه‌ك كۆگاكانی به‌حركه‌ی هه‌ولێر و تاسڵوجه‌ی سلێمانی پله‌ی به‌رزی گه‌رمی هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ بووه‌.

شه‌وی ڕابردووش ئاگر له‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشمه‌رگه‌ له‌ تاسڵوجه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ برینداربوون، پوش و پاوانێكی زۆریش سوتا.

له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمارده‌كرێت و ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كی كۆگاكان گومانی لای هاوڵاتیان دروستكردووه‌.

788 جار خوێندراوەتەوە
03/07/2018

بابەتی زیاتر