Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ باشوری‌ سوریا كۆده‌بێته‌وه‌



په‌یام

سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكدادانه‌كان له‌ باشووری رۆژئاوای سووریا كۆده‌بێته‌وه‌.

نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی سوید له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ بۆ مانگی ته‌مووز سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای سوید و كوێت به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكدادانه‌كان له‌ باشووری رۆژئاوای سووریا و خراپتربوونی ره‌وشی مرۆیی له‌و ناوچانه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی  نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی سوید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: لایه‌نه‌كان له‌ سووریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ پاراستنی هاووڵاتییان و ژێرخانی مه‌ده‌نی له‌ سووریا و داوایشی كردووه‌ هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گژری و توندوتیژییه‌كان.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زوو زوو نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی به‌ هۆی پێكدادانه‌كانی باشووری رۆژئاوای سووریا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 750 هه‌زار كه‌س هه‌یه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری ده‌رعا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ باشووری سووریا له‌ نێوان 270 بۆ 330 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بووه‌ بۆ ناوچه‌ هاوسنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئوردن و داوای له‌ ئوردنیش كردووه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی به‌ڕوویاندا بكاته‌وه‌.

365 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر