Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. رێگا به‌ میدیاكان نادرێت رۆماڵی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بكه‌ن


په‌یام

ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كان له‌ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو و، ڕێگه‌ به‌ میدیاكان نادرێت ڕووماڵی‌ پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

دوێنێ له‌ كه‌ركووك ده‌ست كرا به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

له‌ سه‌ره‌تای‌ پرۆسه‌كه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌درا و، پاش چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕوانی‌ و لێسه‌ندنی‌ موبایل و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی، نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ چاودێری‌ پرۆسه‌كه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌.

هاوكات ڕێگه‌ به‌ میدیاكان نادرێت ڕووماڵی‌ پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن و، هیچ زانیارییه‌كی‌ دروست سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوون.

له‌ پرۆسه‌كه‌دا ته‌نها ئه‌و سندووقانه‌ ئه‌ژمارده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌، له‌ كاتێكدا به‌پێی‌ یاسای‌ هه‌مواری‌ سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ده‌بوو ڕێژه‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌ و، له‌ ئه‌گه‌ری‌ نادروستیی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ن به‌ ڕێژه‌ی‌ زیاتر له‌ له‌سه‌دا 25 ئه‌وا ئه‌نجامه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام كۆمسیۆن یاساكه‌ جێبه‌جێ‌ ناكات.

هاوكات له‌گه‌ڵ پارێزگای‌ كه‌ركووك، له‌ شه‌ش پارێزگای‌ دیكه‌ی‌ عێراقیش ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ چوو و، بڕیاره‌ 10ی‌ مانگیش پرۆسه‌كه‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌ست پێ‌ بكات.

556 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر