Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران... ئینستاگرام قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت


جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ئێران، محه‌مه‌د موسه‌دیق رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام له‌ وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ یەلاری داواكاری گشتی له‌ تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، موسه‌دیق رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی ئینستاگرام كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له‌ ئێران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.

موسه‌دیق له‌باره‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌وه‌ زانیاریی نه‌دا و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ نه‌داران و هه‌ژاران له‌ لایه‌ن هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند و به‌كارهێنانی به‌خراپه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینستاگرامه‌وه‌ به‌ هۆكاری بڕیاره‌كه‌ ناوبردووه‌.

له‌ ئێران به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و تویته‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌. دوای ئه‌و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو له‌ شاری مه‌شهه‌د سه‌ریهه‌ڵدا، تۆڕی ته‌له‌گرام داخرا كه‌ له‌ لایه‌ن زیاتر له‌سه‌دا 55ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌كارده‌هێنرا و ئێستاش بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی ئینستاگرام دراوه‌ كه‌ له‌سه‌دا 23ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌و وڵاته‌ به‌كاریده‌هێنن.

303 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر