Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی: له‌مانگی داهاتوودا؛ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت


په‌یام، ئه‌ركان دارا

دوابه‌دوای‌ ناڕه‌زایی‌و كاردانه‌وه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند دوای‌ خشته‌ی‌ ئه‌م مانگه‌، له‌ خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاردا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراویكدا كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم  بلاَویكردۆته‌وه‌و  وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت : له‌خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاردا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌،  دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای  جێبه‌جێكردنی  بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت،  كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت و، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووه‌م وه‌زاره‌ت له‌ لیستی یه‌كه‌م ده‌بێت. 

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌ به‌رده‌وامبوونی داهاتی پێویستی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت بۆ هه‌رێم،  موچه‌ به‌ پێی سیسته‌می نوێ و 30 رۆژ جارێك دابه‌شده‌كات.

دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خشته‌یه‌كی  نوێی موچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تێدا نه‌بوو و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی مامۆستایانی لێكه‌وته‌وه‌

1259 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر