Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق بودجه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون ته‌رخان ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زیاتر له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاسپارد.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رچاوڕۆشنی خرایه‌ به‌رده‌می حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی گرتوویانه‌ته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك حاڵه‌تی دیاریكراوی تای خوێنبه‌ربوون، كه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق ده‌ركه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌پێناو ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ركردن و ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزی و ڕشاندنی ده‌رمان و شۆردنی ئاژه‌ڵان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ شوێنی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردن.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 7 حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له‌ عێراق تۆماركراوه‌.

489 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر