Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یۆڤانتۆس گرێبەستی فەرمی پێشکەشی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گواستنەوەی کریستیانۆ نەکردووە

په‌یام - سپۆرت

پیپی مارۆتایی بەرێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت تا ئێستا هیچ گرێبەستێکیان سەبارەت بە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید نەکردووە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان مارۆتای بەرێوبەری وەرزشی یانە ئیتاڵیەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا یانەکەیان هیچ گرێبەستێکی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گواستنەوەی کریستیانۆ نەکردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی خانمەپیرەکە نهێنی زیاتری ئاشکرا کرد و وتی: بابەتی گواستنەوەی کریستیانۆ بۆمان پێشنیاز کراوە و ئێمەش لە ئیستادا لێکۆڵینەوەی لێدەکەین بەڵام لە راستیدا قورسە یانەکەمان بتوانێت ئەو خەرجییە زۆریە گواستنەوەی کریستیانۆ دابین بکات.

لە لایی خۆشیەوە جانلوکا دیماریزیۆی پەیامنێر بەناوبانگی ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کرد، کارگێری یۆڤانتۆس سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەن و خۆیان بۆ ئەوە ئامادە دەکەن گرێبەست پێشکەش ریاڵ مەدرید بکەن.

1620 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر