Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ 2 ڕۆژدا سێ تووشبووی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ بازیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌


په‌یام

له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا سێ تووشبووی‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ بازیانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و بوونی كارگه‌یه‌كی زۆر له‌وناوچه‌یه‌ش به‌ هۆكار ده‌زانرێت

گه‌رچی ناحیه‌ی‌ بازیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی‌ بچووكی‌ نزیك به‌ سلێمانییه‌، به‌ڵام پسپۆڕانی‌ ژینگه‌ هۆكاری‌ زۆربوون و بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ له‌نێو دانیشتووانه‌كه‌یدا، بۆ زیادبوونی‌ كارگه‌كانی‌ سنووره‌كه‌و پیسكردنی‌ نائاسایی هه‌وای ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتوون، له‌ ناوچه‌ی دۆڵی بازیان زیاتر له‌ 150 كارگه‌ی‌ جۆراوجۆر دامه‌زرێنراون، ئه‌و كارگانه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی‌ زیانێكی‌ زۆریان به‌ سروشت و ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه‌وه‌ گۆڕیویانه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی‌ پیشه‌سازی‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ سنووری‌ دۆڵی‌ بازیان له‌ كۆی‌ هه‌زار كه‌س، پێنج كه‌س دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ بوون، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ ستانداره‌ جیهانییه‌كان و بچووكی‌ ناوچه‌كه‌، ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ به‌ جدی‌ كار له‌ سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی‌ بكرێت.

788 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر