Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ دهۆك و گه‌رمیان مامۆستایان گردبوونه‌وه‌ی ناڕازییان ئه‌نجامدا


په‌یام 

نه‌بوونی مامۆستایان‌ و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ لیستی مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی داراییدا بۆ مانگی چوار، له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ جێگه‌ی‌ باس‌و ناڕه‌زایی‌ مامۆستایان‌ و فه‌رمانبه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌شێك له‌ خه‌ڵكیش پێیانوایه‌ به‌و پێیه‌ی‌ ساڵی‌ خوێندن‌و تاقیكردنه‌وه‌كان كۆتاییان هاتووه‌، بۆیه‌ له‌ وه‌رزی‌ هاویندا كه‌ پشووی‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كات، حكومه‌ت مامۆستایان پشتگوێ ده‌خات.

گرووپه‌ ناڕازییه‌كانی‌ مامۆستایان له‌ پارێزگای دهۆك داوای‌ هه‌ڵویست ده‌كه‌ن.

هاوكات ده‌سته‌ی‌ داكۆكیكار له‌ مافی‌ مامۆستایانی‌ گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایه‌تیان له‌ به‌رده‌م پاركی‌ له‌یلا قاسم له‌ شاری‌ كه‌لاری‌ ناوه‌ندی‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌ڕێوه‌بردو له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌شدا به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زاییان خوێنده‌وه‌.

590 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر