Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فیفا گۆڕانكاری‌ له‌ئاهه‌نگی‌ ساڵانه‌ی‌ باشترینه‌كان ده‌كات


په‌یام 

یه‌كێتی‌ تۆپی پێی جیهان، فیفا به‌فه‌رمی‌ بڕیاریدا گۆڕانكاری‌ له‌شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌لاَتی‌ باشترینی جیهان "زه‌بێست" بكات و واده‌ی‌ پێدانی‌ خه‌لاَته‌كه‌شی دیاریكرد.

له‌راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا یه‌كێتی‌ تۆپی پێی جیهانی‌ ئاشكرایكرد كه‌له‌وه‌رزی‌ ئه‌مساڵدا ته‌نها 10 یاریزان پاڵێوراو ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌لاَتی‌ باشترینی‌ جیهان كه‌پێشتر 23 یاریزانیان دیاریكردبوو.

هه‌روه‌ها ئه‌م دیاریكردنه‌ له‌رێگه‌ی‌ 13 ئه‌ندامی‌ فیفا و رۆناڵدۆی‌ به‌رازیلی و لۆتار ماتیۆسی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ ده‌بێت به‌ده‌نگدانی‌ كاپتن و راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كان له‌گه‌ڵ هانده‌ران و به‌شێك له‌رۆژنامه‌نوسان كه‌ له‌نێوانی‌ 23ی حه‌وت تاوه‌كو 10ی هه‌شت ده‌خایه‌نێت.

هه‌روه‌ها فیفا له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌ رێكه‌وتی‌ 24ی نۆی ئه‌مساڵ له‌مه‌راسیمێكدا خه‌لاَتی‌ باشترینه‌كانی‌ ساڵ له‌نێوان كوڕان كچان دابه‌شده‌كات.


853 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2018

بابەتی زیاتر