Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شێخ جه‌عفه‌ر: له‌دڵی خۆمدا ئه‌و پرسیاره‌م كرد بۆچی كۆگاكان به‌شه‌و ئاگرده‌گرن؛ له‌كاتێكدا به‌رۆژ پله‌ی گه‌رما به‌رزتره‌


په‌یام

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی‌ هێزه‌كانی‌ ٧٠ی پێشمه‌رگه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قینه‌وه‌ی‌ كۆگاكانی‌ چه‌ك پێویستی‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتره‌و كێشه‌ی‌ گه‌وره‌یان بۆ دروستده‌كات ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ پرسیاری‌ ئه‌ویشه‌ كه‌ بۆچی‌ به‌ شه‌ودا ته‌قینه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ رۆژ پله‌ی‌ گه‌رما به‌رزتره‌.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ راگه‌یاندووه‌، رووداوه‌كه‌، هێشتا پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ پرسیاری منیشه‌، له‌دڵی خۆمدا ئه‌و پرسیاره‌م كرد بۆچی به‌ڕۆژدا پله‌ی گه‌رما به‌رزه‌ له‌شه‌ودا پله‌ی گه‌رما نزمتره‌ كه‌چی له‌شه‌ودا كۆگاكان ئاگرد ده‌گرن؟!

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،"ده‌بێت چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیام ئه‌مه‌ كاری به‌ ئه‌نقه‌ست و گێره‌شێوێنی نیه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ره‌كه‌ زیاتر كێشه‌ی ته‌كنیكی و پله‌ی گه‌رمای به‌رزه‌".

سه‌باره‌ت به‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی‌ له‌ناو كۆگاكه‌دا بوون، باسیله‌وه‌كردووه‌، هه‌موو جۆره‌ ته‌قه‌مه‌نیه‌كی تێدابوو به‌ڵام ژماره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆر نیه‌ چونكه‌ كۆگایه‌كی بچوك بوو كه‌ ته‌قیه‌وه‌.

به‌ڵام به‌وته‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ر، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایانه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌كات "چونكه‌ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ڵگیرابوون كه‌ مه‌ترسی ڕوبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان بوه‌وه‌ بیپارێزین له‌ تیرۆریستان به‌شێك له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ كه‌ له‌ناو چوون بێگومان كێشه‌ی گه‌وره‌مان بۆ دروست".

4252 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر