Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. به‌فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌


په‌یام

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و خولی ٢٧ه‌مینی په‌رله‌مانی راگه‌یاند.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٥٢،٥٩ی ده‌نگه‌كان به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

رێژه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كانی دیكه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌م شێوه‌بوو: موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌سه‌دا‌ ٣٠،٦٤، 

سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌سه‌دا‌ ٨،٤٠،
مه‌ڕاڵ ئاكشه‌نه‌ر له‌سه‌دا‌ ٢٩،٧،
 ته‌مه‌ل كه‌ره‌مۆڵڵائۆغڵو له‌سه‌دا‌ ٠،٨٩
دۆغو په‌رینچه‌ك له‌سه‌دا‌ ٠،٢٠

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی ٢٧ه‌مینی په‌رله‌مانیش، ئاك پارتی به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٤٢،٥٦ توانی ٢٩٥ كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

هه‌ده‌په‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١١،٧٠ی ده‌نگه‌كان بووە خاوه‌نی ٦٧ كورسی.

جه‌هه‌په‌ش به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٢٢،٦٥ توانی ببێته‌ خاوه‌نی ١٤٦ كورسی. 

مه‌هه‌په‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١١،١٠ بوو بە خاوه‌نی ٤٩ كورسی.

ئییی پارتیش به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٩،٩٦ ده‌نگه‌كان ٤٣ كورسی بۆ خۆی مسۆگەرکرد.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ پارتی سه‌عاده‌ت له‌سه‌دا ١،٣٤ و هودا پار له‌سه‌دا ٠،٣١ و پارتی وه‌ته‌نیش له‌سه‌دا ٠،٢٣ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا و به‌ هۆی ئه‌و رێژه‌ كه‌مه‌ نه‌یانتوانی ببنه‌ خاوه‌ن كورسی له‌ په‌رله‌مان.

534 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر