Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا لەبارەی گەرووی هورمز وەڵامی ئێران دەداتەوە



په‌یام

ئه‌مریكا په‌یامی ئه‌وه‌یدا كه‌ ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌ بۆ پاراستنی بازرگانی نه‌وت له‌ ناوچه‌كه‌دا دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ریدا.

سه‌باره‌ت به‌ وته‌كانی فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، ئیسماعیل كه‌وسه‌ری كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو ئه‌گه‌ر رێگری له‌ ئێران بكرێت له‌ بازرگانی نه‌وتدا ئه‌وا گه‌رووی هورمز داده‌خرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بیل ئوربان رایگه‌یاند كه‌ رێگریكردن له‌ جووڵه‌ی كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: "هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌ ناوچه‌كه‌، ئاماده‌ی به‌رگرین له‌ ئازادیی گه‌ڕان له‌ هه‌ر شوینێكدا كه‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ی به‌ بازرگانی ئازاد داوه‌ تیایاندا".

4980 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر