Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاتووچۆی هه‌ولێر كۆمه‌ڵیك رێنمایی له‌سه‌ر گڕگرتنی ئۆتۆمبێل بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك، فازل حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ساته‌وه‌ختی گرگرتنی تاكسیه‌كی داناوه‌ و كۆمه‌ڵیك رێنمایشی بۆ شۆفێران داوه‌ 

ئه‌و وته‌بێژه‌ نوسیویه‌تی پێویسته‌ ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ن تاوه‌كو توشی كاره‌ساتی گڕگرتن نه‌بن. 

1/ به‌كارنه‌هێنانی فیول په‌می خراپ وكوالیتی نزم.

2/ پشكنینی سیستمی گواستنه‌وه‌ی به‌نزین له‌ تانكیه‌وه‌ تاوه‌كوشوینی سوتان، هه‌رلیكیكی هه‌بێت یان لێچونیك هه‌بێت ده‌بێت زوو چاكبكرێته‌وه‌. 

3/ چاودێری به‌رده‌وامی گێچی حه‌ماوه‌، چونكه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ به‌سوتان كۆتایی دیت. 

4/ دانه‌نانی چه‌رخ وسپراو و موعه‌تری ده‌شبوڵ له‌گه‌ل هه‌رشتێكی دیكه‌ ئه‌گه‌ری ته‌قین و سوتانی هه‌بێت له‌به‌ر گه‌رما. 

5/ پشكنینی وایه‌ره‌كانی ناو ئوتومبێل وه‌ته‌رمیمكردنی به‌رده‌وامیان نه‌وه‌ك ببنه‌هۆی شۆرت. 

6/ ده‌ستكاری نه‌كردنی ئه‌گزۆز  و هیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیستمی بیلادی كۆمپانیا، چونكه‌ ده‌ستكاری ئه‌گزۆز ده‌بێته‌ هۆی باش ده‌رنه‌چونی گازه‌ سوتینراوه‌كان ئه‌مه‌ش به‌ ته‌قینه‌وه‌ و سوتان كۆتایی دێت. 

ساته‌وه‌ختی گڕگرتنی تاكسیه‌ك له‌شه‌قامی 60مه‌تری شاری هه‌ولێر:

11433 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر