Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام 

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كۆده‌بێته‌وه‌ یاسای‌ چاكسازی‌ له‌ خانه‌نشینی‌ و موچه‌ و ده‌رماڵه‌ش نه‌خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌.

به‌پێی‌ بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌، دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

به‌پێی هه‌واڵی‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مان، تایبه‌ت ده‌بێت به‌خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران. 

هاوكات چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌كی‌ دیكه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت له‌وانه‌" پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌، پڕۆژه‌ یاسـای هه‌مواری یاسـای ڕێگا گشتیه‌كانی هه‌رێم، پڕۆژه‌ بڕیاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه‌ له‌سنووری شاره‌وانیه‌كاندا.

هاوكات پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی‌ له‌ موچه‌و ده‌رماڵه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌.


527 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر