Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەگەری راگرتنی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی جاگوار هه‌یه‌


په‌یام

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جاگوار لاندرۆڤەر رالف سپیت رەخنەی لە رێککەوتننامەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا کە بە برێکست ناسراوە گرت و هۆشداری ئەوەی دا کە کۆمپانیاکەیان لە بواری سەرمایە گوزاری تووشی ریسکێکی گەورە بۆتەوە.

سپێت لە لێدوانێکدا بۆخ رۆژنامەی تایمز رایگەیاندووە کە ئەگەر بێتو رێککەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لەسەر بنەمایەکی رێکوپێک نەبێ ئەوە زیانی 80 ملیار پاوند بە سەرمایەگوزارییەکانی کۆمپانیاکەمان دەکەوێ و بۆیە ئەگەری داخستنی هێڵی بەرهەمهێنانمان هەیە لە بەریتانیا.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جاگوار لاندرۆڤەر گوتیشی: "بە هۆی رێککەوتنێکی خراپی وەک برێکست، 1.2 ملیار پاوند باج کەوتۆتە سەر کۆمپانیاکەمان و سەرلە نوێ پێویستە پێناسەیەک بۆ خەرجییەکانمان بکەینەوە".

2154 جار خوێندراوەتەوە
05/07/2018

بابەتی زیاتر