Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی‌ و ئه‌كادیمی سوننی مه‌زهه‌ب كوژرا


په‌یام 

به‌یانی دوێنێ مه‌وله‌وی عه‌بدوشوكر كورد ته‌ڕشه‌بی مامۆستای‌ زانكۆ ‌و كه‌سایه‌تی ئایینی سوننی مه‌زهه‌ب له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی ته‌وحیدیه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ ناوچه‌ی‌ (خاش)ی پارێزگای‌ سیستان‌و به‌لوجستان، كوژرا. 

له‌وباره‌وه‌، ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران له‌سه‌ر زاری‌ داواكاری گشتی پارێزگای سیستان ـ به‌لوجستانه‌وه‌ هه‌واڵی تیرۆركردنی (مه‌وله‌وی عه‌بدوشوكر كورد ته‌رشه‌بی)یان ڕه‌تكرده‌وه‌‌و ڕایانگه‌یاند: (ته‌ڕشه‌بی) به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی عه‌شایرییه‌وه‌ كوژراوه‌.

داواكاری گشتی ئه‌و پارێزگایه‌ رایگه‌یاندووه‌: "ته‌ڕشه‌بی به‌ هۆی شه‌ڕی نێوان دوو هۆزه‌وه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

به‌رپرسانی ئێران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ بكوژی ته‌ڕشه‌بی ده‌ستنیشان كراوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌رچووه‌.

(مه‌وله‌وی عه‌بدوشوكر كورد ته‌رشه‌بی) كوڕی (مه‌وله‌وی عه‌بدولستار) ئیمام جومه‌عی پێشووی شاری‌ (خاش)ـه‌‌و تائێستا هیچ ده‌زگا و ناوه‌ندێكی بێلایه‌ن چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌ویان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

643 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2018

بابەتی زیاتر