Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی كۆریای باكووری كرد


په‌یام 

به‌ ئامانجی رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌، (مایك پۆمپیۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ كۆریای باكوور.

ئاژانسی (كیۆدۆ)ی ژاپۆنی له‌ زمانی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ گواستیه‌وه‌ "پێویسته‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و به‌ڵێنانانه‌ی له‌باره‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور كه‌ له‌ لووتكه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور دراون، روون بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ پارێزگاری له‌ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنیشی بكرێت، هیوادارین كۆریای باكووریش هه‌مان تێڕوانینی هه‌بێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی یوكوتای سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ ژاپۆنه‌وه‌ به‌ره‌و پیونگ یانگ به‌ڕێكه‌وت، بڕیاریشه‌ تا رۆژی شه‌ممه‌ له‌و وڵاته‌ بمێنێته‌وه‌و دواتریش به‌ره‌و تۆكیۆ به‌ڕێبكه‌وێته‌وه‌‌و چاوی به‌ هاوتا ژاپۆنییه‌كه‌ی بكه‌وێت.

سه‌ردانی (مایك پۆمپیۆ) بۆ كۆریای باكوور به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (كیم جۆنگ ئون) سه‌رۆك‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆریای باكوور له‌باره‌ی دوایین ورده‌كاریی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌.

بڕیاریشه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له‌ نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و ئه‌مریكا و كۆریای باشوور ئه‌نجام بدرێت.

461 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2018

بابەتی زیاتر