Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر چه‌ككردنی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر چه‌ككردنی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت لێپرسراوێك و چوار كه‌س له‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراون. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، پاش ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هێزێكی تایبه‌ت سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ چه‌ككراون، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

له‌به‌شێكی‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه‌ ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌ ده‌رچوندابوون لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ ڕوویداوه‌ و بارودۆخه‌كه‌ هه‌ر زوو كۆنترۆڵكراوه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو لێپرسراوێك و چوار كه‌س له‌و گروپه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ به‌ندن.

هاوكات به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ بازگه‌ی كاتی له‌ناو شاری سلێمانی داده‌نێت، له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌ و چه‌كده‌كرێن و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

7166 جار خوێندراوەتەوە
06/07/2018

بابەتی زیاتر