Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆریای باشور هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانی راگرت

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا، كۆریای باشوور له‌ مانگی ته‌مووزدا به‌ ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی نیمچه‌ فه‌ڕمی ته‌نسیم، كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن له‌ ئێرانه‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ كۆریای باشوور له‌ مانگی ته‌مووزه‌وه‌ هاورده‌كردنی نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندیداری ئێران به‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن بۆ وڵاتانی ئاسیا، رایانگه‌یاند: "گوشار له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور هه‌یه‌ بۆ راگرتنی كرینی نه‌وت له‌ ئێران. كۆریای باشوور له‌ ته‌مووزه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام نادات".

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسیایی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان پلانیان هه‌یه‌ تا مانگی ئه‌یلول نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌.

 دوای كشانه‌وه‌ی له‌ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌ و داوای له‌ هاوپه‌یمانانی كردبوو له‌ تشرینی دووه‌مه‌وه‌ كۆتایی به‌ بازرگانییه‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران بهێنن. كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدابوو بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ چوارچێوه‌ی لێبووردنی كڕینی نه‌وت له‌ ئێران.

كۆریای باشوور، چین و ژاپۆن له‌ ناو ئه‌و وڵاتانه‌دان كه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن.


539 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر