Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌یاد عه‌لاوی داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات


په‌یام

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڕایگه‌یاند" ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی له‌ژمارنه‌وه‌ی‌ ده‌ستیی‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كه‌ركوك ئاشكرابوون، ده‌ریده‌خه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ـی‌ ئایار گاڵته‌جاڕیی و تاوانێكی‌ گه‌وره‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی‌ عێراق.

عه‌لاوی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ ڕێژه‌ی ساخته‌كاریی له‌ هه‌ندێك ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌دا په‌نجا، جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزی ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت، پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پابه‌ندی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن بێت و به‌بێ جیاوازی ده‌نگی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌.

عه‌لاوی هۆشدارییده‌دات و ده‌ڵێت كاركردن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌" پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و تۆزه‌ متمانه‌یه‌ی عێراقییه‌كان و كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی به‌پڕۆسه‌ی سیاسییان ماوه‌ له‌ناو ده‌بات، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

490 جار خوێندراوەتەوە
07/07/2018

بابەتی زیاتر